چاودێرێکی  سیاسی بۆ زایەڵە: لە دادگای فیدراڵی سکاڵا لەسەر حکومەتی عێراق تۆمار دەکەین

(0) / / گفتگو / زایەڵە چاوپێکەوتن فیدراڵی عێراق


Feb 07, 2023

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە - سالار مەحمود  چاودێری سیاسی  بەزایەڵەی  ڕاگەیاند،لەسەر قەرەبوو نەکردنەوەی قوربانیانی جینۆسایدی کوردستان لە ڕێگەی تۆمار کردنی سکاڵا لە دادگای فیدراڵی لەسەر حکومەتی عێراق، داوای قەرەبووکردنەوەی قوربانیانی جینۆساید و کۆمەڵکوژی کورد دەکەین،کەلەسەر دەستی  ڕژێمی پێشوی عێراق روویانداوە.
وتیشی،  بۆ قەرەبوو کردنەوەی قوربانیانی، ئەنفال و کیمیاباران،رێکارەکان بەبەڵگەی پێویستەوە ئامادە کراون و بەزووترین کات دەخرێنە بەردەم دادگای فیدڕاڵی و داوای قەرەبووی زیان لێکەوتوانی هەرێمی کوردستان کراوە.
ڕونیشیکردەوە، ئەوسکاڵاکەی پشت بەستوە بە مادەکانی دەستوری هەمیشەیی عێراق، بە تایبەت ماددەی 112، کە تیایدا هاتووە، دەبێت کوژمەیەک لە داهاتی نەوت و داهاتی وڵات تەرخان بکرێت، بۆ هەرێمە زیان لێکەوتووەکان لەلایەن ڕژێمی پێشووی عێراقەوە.هەروەها مادەی ١٣٢ی دەستور، کە ھاتووە دەوڵەت ڕێعایەتی کەس و کاری شەهیدان و زیندانیانی سیاسی دەکات، لەگەڵ ئەوانەی لەلایەن ڕژێمی پێشوەوە زەرەر مەند بوون. لەگەڵ پشت بەستن بە بڕیارەکانی دادگای باڵای تاوانەکان لە عێراق، لە دۆسیەکانی ئەنفال و ڕاگواستن، کەیسی فەیلیەکان،کیمیابارانی ھەڵەبجەو بەرزانیەکان کە تەعویزی سەلماندووە.  بە پێی بڕیاری ئەو دادگایە دەبێت کەسوکاری قوربانیەکان و گوندە ئەنفالکراوەکان و ناوچە کیمیاباران کراوەکان و راگواستراوەکان قەرەبوو بکرێنەوە. قەرەبوەکەش لە ئەستۆی دەوڵەتی عێراقە.
هێمای  بەوەشکرد،  داواکە تەواو هاوڕایە لەگەڵ بڕگەکانی دەستور و قانونی عێراقی، بەو پێیەی لەدیباجەی دەستورو ھەردوو مادەی ١١٢ و ١٣٢ دەستوری عیراقدا ھاتوە. ھەروەھا بڕیارەکانی دادگای باڵای تاوانەکانی عیراق.سەبارەت بە میکانیزمی قەرەبوو کردنەوەکەش، دەبێت لە ڕێگەی ئەنجومەنی نیشتیمانی عێراقەوە، یا لەمیزانیەی ساڵانە، یان وەک چۆن  قەرەبووی زیانەکانی کوەیت کرایەوە، بە هەمان میکانیزم بێت.لە درێژەی قسەکانیدا ئەوەی ڕاگەیاند کە کەیسەکە ئامادەکراوەو  پشتیوانی نێودەڵەتیشی هەیە، بەوەی یاسا نێو دەوڵەتیەکانیش هاوڕان لە قەدەغەکردنی تاوانی جینۆساید، هاو کات قەرەبوو کردنەوەی قوربانیەکان و زیانەکان، تەنیا لە پرۆسەی ئەنفالدا ھەزاران گوند وێران بوون، جگە لە ١٨٢ ھەزار قوربانی و ئەنفالکراو. سکاڵاکە کەسیەو لەسەر ئەرکی خۆی دەبێت بەھاوکاری چەند پارێزەرێک. هیچ لایەنێک و تەنانەت حکومەتی هەرێمیش بەشدار نیە تێیدا.
کامەران کەریم