پەیامی پیرۆزبانی وەزارەتی وەرزش پاش قارەمانی فەرەنگیکارانی ئێرانی

(0) / / ورزش / زایەڵە وەرزش ئێران زۆرانبازی


Feb 07, 2023

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە ـــ وەزارەتی وەرزش و لاوان پیرۆزبایی لە تیپی نەتەوەیی زۆرانی فەرەنگی ئێران کردووە بۆ گەیشتن بە پلەی پاڵەوانێتی لە پێشبڕکێیەکانی نێونەتەوەیی زاگرابی کرواتی.
وەزارەتی وەرزش و لاوان بە پێی بڵاو کردنەوەی پیامێک پیرۆزبایی سەرکەفتن و بەدەستهێنانی ئەو شانازییە گەورەیەی تیپی فەرەنگیکارانی ئێرانی کردووە، لە پێشبڕکێیەکانی نێونەتەوەیی ڕێنکینگی سەندیکای جیهانی کە بە میوانداری کرواتی بەڕێوەچوو.
لە درێژەی پیامەکەدا هاتووە: گۆڕەپانی جیهانی پێشبڕکێیەکانی زۆرانی فەرەنگی زاگراب بوو بە دەرفەتێکی باش و لەبار تاوەکوو لاوانی فەرەنگی کاری ئێرانی لێهاتوویی خۆیان بنوێنن و بە شانازییەوە نێوی پاڵەوانێتی جیهانی بۆ خۆیان هەڵبژێرن.
پیرۆزبایی سەرکەفتن و پاڵەوانێتی تیپی نەتەوەیی زۆرانێ فەرەنگی ئێران دەکەین کە بە وەدەستهێنانی 4 مەداڵی زێڕ و 4 مەداڵی زێو و 5 مەداڵی بڕۆنز ئەنجامدرا.
هەروەها پیرۆزبایی لە هەموو ئەندامانی فەنی و سەرپەرشتی، فیدراسیۆنی زۆرانبازی و هەروەها بنەماڵەی ئەو ئازیزانە و خەڵکی ئازیزی ئێرانی ئیسامی دەکەین.