ئاگر لە بەنزینخانەیەك كەوتەوە

(0) / / کردستان / زایەڵە بەنزینخانە


Feb 10, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - لەسەر رێگای سلێمانی-عەربەت ئاگر لە بەنزینخانەیەك كەوتەوە و تیمەكانی بەرگریی شارستانیی سلێمانی ئاگرەكەیان كۆنترۆڵكرد.

 ئارام عەلی وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانیی سلێمانی  ڕایگەیاند، بەیانی ئەمڕۆ هەینی، ئاگر لە كابینەی بەنزینخانەیەك لەسەر رێگای سلێمانی- عەربەت كەوتەوە و بە هەوڵی تیمەكانمان ئاگرەكە كۆنترۆڵكرا.

وتیشی،  ئاگرەكە لە كابینەی بەنزینخانەكە كەوتووەتەوە و لە كەمترین ماوەدا تیمەكانمان ئاگرەكەیان كۆنترۆڵكردووە و رووداوەكە هیچ زیانێكی گیانی نەبووە.

کامەران کەریم