سبەینێ لە ناحیەی بیارە پشووە

(0) / / کردستان / زایەڵە بیارە پشوو


Feb 10, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - بەڕێوەبەری ناحیەی بیارە ڕایگەیاند سبەینێ لەو ناحیەیە پشووە.
حەمید بارام بەڕێوەبەری ناحیەی بیارەی سەربە پارێزگای هەڵەبجە بە زایەڵەی ڕاگەیاند،  پاش راوێژکردن لەگەڵ بەرێزان پارێزگاری هەڵەبجە و بەرێوەبەرایەتی گشتی پەرورەدەی هەڵەبجەی شەهید بریارماندا لەبەر سەلامەتی گیانی خوێندکاران و قوتابیانمان  سبەی ڕۆژی شەممە  بەرواری 11/ 2 /2023 لە  سەرجەم ناوەندەکانی خوێندن  سنوری بەرێوەبەرایەتی ناحیەی بیارە دەکرێتە پشوو.
ناوبراو وتیشی،  پشووەکە بۆماوەی یەک رۆژە و تەنها قوتابخانەو خوێندنگاکانی سنوری ناحیەی بیارە دەگرێتەوە.
کامەران کەریم