لە شاری هەولێر ۱۱٦ نافوورە هەن

(0) / / کردستان / زایەڵە نافوورە هەولێر شارەوانی جوانی


Feb 12, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - وەزارەتی  شارەوانی ڕایگەیاند، دامودەزگەكانی شارەوانی لە سەرجەم شار و شارۆچكەكانی هەرێمی كوردستان بایەخێكی زۆر بە دروستكردن و نۆژەنكردنەوەی نافوورەكان دەدەن، لە شاری هەولێریش ئێستا ۱۱٦ نافوورەی هەن و بە بەردەوامی خزمەت دەكرێن.
ئەو نافوورانەی شاری هەولێر بەپێی شوێنە گرنگەكانی سەنتەری شار دابەشكراون، كەوتوونەتە ناو پارك و باخچەكان و دوورگە ناوەندییەكان و شوێنە گشتییەكان، ڕۆژانەش لەلایەن تیمەكانی ئەندازەی پاركەكانی سەر بە سەرۆكایەتیی شارەوانیی هەولێر چاودێری و خاوێن دەكرێنەوە، لەگەڵ كاری نۆژەنكردنەوەی بەردەوام بۆ ئەوەی لە كار نەكەون.
لەگەڵ زیاتر فراوانبوونی شار و دروستكردنی شەقام و باخچە و پاركەكان، ژمارەی نافوورەكانیش لە شاری هەولێر بەردەوام زیادبووندان و لە داهاتووشدا ئەو ژمارەیە بەرز دەكرێتەوە.
ڕاگەیاندنی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار.
کامەران  کەریم