دیداری دوو تیپی ئێران و عێراق لە یاریگای ئازادی تاران

(0) / / ورزش / زایەڵە تاران یاریگا


Feb 14, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە ـــ لە حاڵێکدا هێشتاکوو دەرنەکەوتووە ڕاهێنەری نوێ بۆ تیپی نەتەوەیی تۆپی پێ ئێران کێیە، ماڵپەڕێکی عەرەبی هەواڵی لە بەڕێوەچوونی دیداری دۆستانە لە نێوان دوو تیپی ئێران و عێراق لە وەرزشگای ئازادی تاران داوە.

ماڵپەڕی ئەلکوورە هەواڵی داوە کە تیپە نەتەوەییەکانی ئێران و عێراق لە مانگی مارسدا( لە ماوەی 28ی ڕەشەمە تا 8ی خاکەلێوەی 1402) و لە وەرزشگای ئازادی تاران پێکەوە پێشبڕکێ بدەن.

پێشتر سەرچاوە عێراقییەکان هەواڵیان لە ئەگەری بەڕێوەچوونی ئەو پێشبڕکێیە لە بەغدا دابوو، بەڵا ئێستاکە ماڵپەڕی ئەلکوورە بە پێی ئاگاداری لە سەرچاوەیەکی نزیک بە فیدراسیۆنی تۆپی پێ عێراق نوسیویەتی: "خسووس کاساس ڕاهێنەری عێراقی ڕازایەتی خۆی سەبارەت بە بەڕێوەچوونی ئەو دیدارە لە تاران ڕاگەیاندووە."

هەروەها ئەو سەرچاوە باسی لە هەڵوەشانەوەی دیداری دۆستانەی تیپی عێراق و تایلەند کردووە.

فیدراسیۆنی تۆپی پێ ئێران لەبارەی ئەم دیدارەوە تاوەکوو ئێستا هیچ کاردانەوەیەکی پیشان نەداوە. تیپی نەتەوەیی تۆپی پێ ئێران پاش ناکامی لە جامی جیهانی 2022دا بەجۆرێک دەسەپاچە ماونەتەوە لەبەر ئەوەی هێشتاکوو ڕاهێنەریان بۆ هەڵنەبژێردراوە.