سبەی و دوو سبەی مووچەی ئەم شوێنانە دابەش دەكرێت

(0) / / کردستان / زایەڵە موچە ئابووری


Feb 18, 2023

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە - وەزارەتی دارایی و ئابووری حكومەتی هەرێم لیستی مووچەی مانگی 1ی فەرمانبەرانی هەرێمی بڵاوكردەوە و بە پێی خشتەكەش سبەی و دووسبەی مووچەی ئەم شوێنانە دابەشدەكرێت.
بەپێی خشتەی مووچەی مانگی 1ی فەرمانبەرانی هەرێم سبەی یەك شەممە  19-2-2023 مووچەی وەزارەتی داد و ئەنجومەنی دادوەری و وەزارەتی ئەوقاف و كارو باری ئایینی  دابەشدەكرێت .
هەر بەپێی خشتەكە رۆژی دوو شەممە 20-2-2023 مووچەی  مافی مرۆڤ و دەستەی دەستپاكی و دەستەی ژینگەو دەزگاری مین و ناوچەكانی دەرەوەی هەرێم و كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكان و دیوانی چاودێری دارایی دابەشدەكرێت .
جێگەی باسە، پێشتر بەرپرسانی هەرێمی كوردستان بەڵێنیان بە مووچەخۆراندا كە هەموو 25ی مانگێك دەست بەدابەشكردنی مووچە بكرێت، بەڵام لە ئێستادا لەگەڵ ئەوەی دابەشكردنی مووچە دوادەكەوێت و ئێستا  لەمانگی دوو داین كەچی مووچەی مانگی 1 دابەشدەكرێت، ماوەی دابەشكردنەكەش نزیكی سێ هەفتەی پێدەچێت.
کامەران کەریم