داهاتی ئینفا نێتینۆ سەرۆکی فیفا لە ساڵی 2022دا چەن بووە؟

(0) / / ورزش / زایەڵە فیفا تپی پێ


Feb 18, 2023

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە ـــ ڕەقەمی داهاتی سەرۆکی سوویسی فیدراسیۆنی جیهانی تۆپی پێ (فیفا) لە ساڵی 2022دا ڕاگەیندراوە.
بە گوێرەی ڕاپۆرتی ڕێکخراوەی فیفا کە لەسەر ماڵپەڕی فەرمی ئەو ڕێکخراوەیە دانرابوو، "جیانی ئینفا نێتینۆ" سەرۆکی فیفا لە ساڵی ڕابردوودا بڕی 3.624 یورۆ داهاتی بووە.
خەڵاتی جیهانی قەتر بۆ ناوبراو 1.66 ملیۆن یورۆ بووە کە پاش گلەودانی ڕەقەمی خەراج بڕی 1.9 یورۆ دەستی ناوبراو کەوتووە کە 1.6 ملیۆن یورۆی مووچەی خۆیەتی و ئەوەی لێ ماوەتەوە وەکوو خەڵات و پاداش و دەسخۆشانە بووە بۆ ناوبراو.
فاتیما سامورا، سکێرتێری فیفا و خەڵکی سەنگاپوور بۆ ماوەی یەک ساڵ بڕی 1.918 ملیۆن یورۆ پارەی وەرگرتووە کە پاش گلەودانی خەراج 1.3 ملیۆن یورۆی بۆ ماوەتەوە.
لە ساڵەکانی 2016 و کاتێ ئینفا و سامورا گەیشتنە پلە و پایەی سەرۆکایەتی و سکێرتێری ڕێکخراوەی فیفا مووچە و دەسکەوتیان هەرکامە و بەڕیزەوە بڕی 1.528 و 845 هەزار یورۆ بووە.