پێکهاتنامەی نێوان ئێران و ڕووسیا بۆ دیداری ئەو دوو تیپە لە تاران واژۆ کرا

(0) / / ورزش / زایەڵە ئێران ڕووسیا تاران


Feb 20, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە ـــ پێکهاتنامەی نێوان ئێران و ڕووسیا بۆ بەڕێوەبردنی دیداری دوو تیپی نەتەوەیی تۆپی پێ هەر دوو وڵاتەکە و بە پێی هەر دوو لایەنی ئەو دیدارە واژۆ کرا.
لە درێژەی دیداری وەزیری وەرزش و لاوانی ڕووسیا لەگەڵ مێهدی تاج سەرۆکی فیدراسیۆنی تۆپی پێ ئێران پێکهاتنامەی دیداری دۆسانەی تیپی هەر دوو وڵاتەکە واژۆ کرا.
سەفەری وەزیری وەرزش و لاوانی ڕووسیا و دیداری لەگەڵ سەڕۆکی فیدراسیۆنی تۆپی پێ ئێران بوو بە هۆی گفتوگۆ کردنی ئەو دوو بەڕێزە لەسەر بابەتە جۆراوجۆرە وەرزشییەکان.
بە پێی ڕاگەیاندنی مێهدی تاج بڕیار وایە ئێران و ڕووسیا دووهەم یان سێهەمی مانگی خاکەلێوەی ساڵی 1402 و لەشاری تاران پێکەوە پێشبڕکێ بدەن.