ئارایشتگای داهێن لە بەختیاری داخرا

(0) / / کردستان / زایەڵە بەختیاری ئارایشتگای داهێن


Feb 21, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - قایمقامیەتی سلێمانی ڕایگەیاند،  بەهۆی پابەندنەبوون بە رێنماییەکانی کارکردنەوە، لیژنە هاوبەشەکان ئارایشتگای داهێنی لە شەقامی سەرەکی بەختیاری داخست و رێکاری یاسایی لەگەڵ خاوەنەکەی دەگرێتەبەر.

بەپێی راپۆرتی لیژنەی ئارایشتگای سەر بە لیژنە هاوبەشەکان، لەسەر بنەمای زانیاری ئاسایش و دوای بەدواداچون دەرکەوتووە لەو ئارایشتگایەدا کاری تاتۆ کراوە بەبێ ئەوەی مۆڵەتی تاتۆی هەبێت، لەگەڵ ئەوەشدا دەستگیراوە بەسەر بڕێک دەرمان و دەرزی ماوەبەسەرچووی تاتۆدا. بە فەرمانی قائیمقامی سلێمانی و لەلەیەن لیژنە هاوبەشەکانەوە داخرا هەتا ئەوکاتەی پابەندی رێنماییەکان دەبێت.

کامەران کەریم