بەنداوێكی دیكە تەواوكرا.. ئەمساڵ پڕكرا لە ئاو

(0) / / کردستان / زایەڵە بەنداو باران بێگەرد تاڵەبانی


Feb 21, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - بێگەرد تاڵەبانی وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاوی هەرێم رایدەگەیەنێت، بەنداوی خەنس یەكێكە لەو چوار پڕۆژە بەنداوەی لە ساڵی 2022 لە لایەن بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی بەنداوەكانی وەزارەتمان تەواوكراوە ،وەك هەنگاوێكی گرنگ و ستراتیژیی بەڕێوەبردنی ئاسایشی ئاو و چۆنیەتی سوود وەرگرتن لەسەرچاوەكانی ئاوی خاكی هەرێمی كوردستان كە ئێستا لە قۆناغی وەرگرتنی سەرەتایدایە، وەكو تێست بۆ تۆكمەیی و بەرگریی بەنداوەكە ئەمساڵ پڕكراوە لە ئاو.

راشیگەیاند، لە رێگای لیژنەكەوە چاودێریدەكرێت، بۆ چارەسەركردنی ئەو گرفتانەی روودەدەن. جۆری بەنداو: خاكی پڕكراوەیە،شوێن:- دهۆك/ شێخان دەستپێكردن/ 2010

تەواوكردن/ 2022

توانای خەزن/  حەوت ملیۆن م 3

بەرزی/  34.5 م

درێژیی/ 195 م لەگەڵ سەرڕێژ

دەرچەی ئاودەر/ دوو بۆری تیرە 90 سم و 50 سم

تێچوو/ 9.22 ملیار دینار.

کامەران کەریم