پارێزگاری هەڵەبجە: هیوادارین حکومەتی هەرێم خواستەکانی گەل بەدی بێنێت

(0) / / جهان / زایەڵە هەڵەبجە هەرێمی کوردستان ئازاد تۆفیق


Mar 05, 2021

قەبارەی فۆنت:

پارێزگاری هەڵەبجە لە پەیامێکدا بەبۆنەی سیهەمین ساڵوەگەڕی ڕاپەڕین جەختی لە سەر ئەوە کردەوە حکومەتی هەرێمی کوردستان، بە یەک دەنگ و بە یەک خیتابی سیاسی یەکگرتوو، هەرچی زووترە، خواستەکانی گەلەکەمان، لە دابینکردنی زیاتری بژێوی ژیانی خەڵک و خزمەتگوزاری زیاتر، بگەیەنێت بە گەلی کوردستان.
بەپێی ڕاپۆرتی  زایەڵە،  ئازاد تۆفیق  پارێزگاری  هەڵەبجە  ڕایگەیاند، کەس و کاری سەربەرزی شەهیدان، پێشمەرگە قارەمانەکان، بە ناوی خۆمان و سەرجەم دانیشتوانی پارێزگای هەڵەبجەوە، بەبۆنەی سی هەمین ساڵیادی ڕاپەڕینی گەلەکەمانەوە، گەرمترین پیرۆزبایی خۆمان ئاڕاستەی، تاک بە تاکی، خەڵکی کوردستان بە گشتی و پارێزگای هەڵەبجە بەتایبەتی دەکەین، سەری ڕێز و نەوازش لە ئاست خوێنی شەهیداندا دادەنەوێنین و هیوای سەربەرزی زیاتر و ڕووسووری هەمیشەیی بۆ کەس و کاریان دەخوازین، ئاواتەخوازین، ئەرکەکانی ڕاپەڕین لە بەرقەرارکردنی ئازادی و فەراهەمکردنی کەشێک بۆ پیادەکردنی دادپەروەری کۆمەڵایەتی بگاتە ئاستی ئامانجەکانی شەهیدانی ڕاپەڕین.
لە درێژەدا ڕایگەیاند: هیوادارین حکومەتی هەرێمی کوردستان، بە یەک دەنگ و بە یەک خیتابی سیاسی یەکگرتوو، هەرچی زووترە، خواستەکانی گەلەکەمان، لە دابینکردنی زیاتری بژێوی ژیانی خەڵک و خزمەتگوزاری زیاتر، بگەیەنێت بە گەلی کوردستان.
نەمری بۆشەهیدانی ڕاپەڕین و سەرجەم شەهیدانی کورد و کوردستان، ڕووسووری بۆ کەس و کاری سەربەرزیان.
کامەران کەریم