وتەکانی پارێزگاری بانکی ناوەندی عێراق لەسەر کێشەی دۆلار

(0) / / عراق / زایەڵە دۆلار بانکی ناوەندی


Feb 23, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - پەرلەمانتارێکی نەوەی نوێ بۆ زایەڵە ڕایگەیاند؛ لیژنەی ئابووری و پیشەسازی و بازرگانی میوانداری عەلی عەلاق پارێزگاری بانکی مەرکەزی عێراقی کرد.

موفق حسین ئەندامی  پەرلەمانی عێراق لەفراکسیۆنی نەوەی نوێ   بەزایەڵەی  ڕاگەیاند،   پارێزگاری بانکی مەرکەزی سەبارەت بە کێشەی دۆلار ئاماژەی بە چەند خاڵێکی گرنگ کرد، لەوانە:پارێزگاری بانکی ناوەندی ئاماژەی بەوەکرد یەکێک لەکێشەکانیان بردنە دەرەوەی دۆلارە لە خاڵە سنووریەکانی هەرێمی کوردستان و هەموو عێراقەوە.سەبارەت بەسەردانەکەیان بۆ ئەمریکا ئاماژەی بەوەکرد کە لایەنی ئەمریکی هەماهەنگ بوون لەگەڵ لایەنی عێراقی و باسی ئەوەیان کردوە کە چۆن سەکۆکانی دابەشکردنی دۆلار فراوان بکەن.  لەهەمان کاتدا جەختیان کردەوە کە رێگە نادەن بە هیچ شێوەیەک دۆلار بگاتە دەستی لایەنی گوماناوی.

وتیشی،  پلانیان هەیە بۆ ئاسانکاریی بۆ ئەو هاوڵاتیانەی کە پێویستیان بە دراوی دۆلارە بۆ دەرەوەی عێراق بکەن و لەم رووەوە وتی کە پلانیان هەیە لەگەڵ کۆمپانیاکانی وێستێرن یونیون و  مونیگرام میکانیزمێک دابنێن هەر هاوڵاتیەک مانگانە بتوانێت ٧ هەزار و ٥٠٠ دۆلار بنێرێتە دەرەوە بەمەرجی دیاریکردنی پێویستی بۆ ئەو پارەیە کە ئایا بۆ خوێندنە یان چارەسەری پزیشکی.هەروەها پلانیان هەیە  بۆ کردنەوەی حساب بانکیەک لەگەڵ چین بۆ ئاڵوگۆری بازرگانی لەگەڵ ئەو وڵاتە بۆ بازرگانانی عێراق.تەنانەت ئەو هاوڵاتیانەی کە دەیانەوێ موڵک لەدەرەوەی عێراق بکڕن بە شێوەیەکی یاسایی، ئەوا ئاسانکاری تەواویان بۆ دەکرێت لەڕێ ئەو رێکارانەوە.

ئەوەشی خستەڕوو، ئاماژەی بەوەشدا کە هەموو ئەو رێکارانە هەرێمی کوردستانیش دەگرێتەوە.

کامەران کەریم