سەرکەوتنی مێژوویی تۆپی پێ ژنانی هائیتی یەکەمین جار بۆ جامی جیهانی

(0) / / ورزش / زایەڵە تۆپی پێ وەرزشی ژنان


Feb 23, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە ـــ تیپی تۆپی پێ ژنانی هائیتی بە دۆڕاندنی 2 بەر 1ی تیپی تۆپی پێ ژنانی شیلی لە دوایین قۆناخی نێو قوڕنەیی بۆ یەکەمین جار هەڵچووە بۆ جامی جیهانی 2023.
تیپی هائیتی ڕۆژی چوارشەمە و 3ی مانگی ڕەشەمە لە یاریگای نورس هایبێری نیووزلەنددا بەرانبەر بە شیلی پێشبڕکێ داوە و بە تۆمار کردنی 2 گوڵ و بە پێی خاتوو دومورنی شکستی بە تیپی شیلی هێنا و گەیشتە بەرتری.
تەنیا گۆڵەکەی تیپی شیلیش بە پێی خاتوو ماریا روخاس و لە کاتی زیادبوودا تۆمار کرا.
تیپی تۆپی پێ ژنانی هائیتی کە پێشتر لە رێزی 55ی جیهانیدا جێگیر بوو بەم سەرکەوتنە بەنرخە بۆ یەکەمین جار دەڕوات بۆ جامی جیهانی و لە دەستەی Dی ئەو پێشبڕکێیانە و لە تەنیشت تیپە بەهێزەکان وەکوو بەریتانیا و دانمارک و چین، جێ خۆی کردۆتەوە.