لە دیداری نێوان عەبدوڵاهیان و عامری؛ تەئكید لە پێویستی بەرزكردنەوەی ئاستی هاوكاری نێوان عێراق و ئێران کرایەوە

(0) / / عراق / زایەڵە ئێران عێراق هاوکاری


Feb 23, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - حسێن ئەمیر عەبدوڵاهیان وەزیری دەرەوەی ئێران و هادی عامری سەرۆكی هاوپەیمانی فەتح، تەئكیدیان لە سەر پێویستی بەرزكردنەوەی ئاستی هاوكاری نێوان عێراق و ئێران لەبواری جیاجیای نێوان هەردوو وڵات كردەوە.

نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆكی هاوپەیمانی فەتح لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی زایەڵە ناردووە، دەڵێت: عامری لەنوسینگەی خۆی لەبەغدا پێشوازیكرد لە وەزیری دەرەوەی كۆماری ئیسلامی ئێران حسێن ئەمیر عەبدوڵاهیان و وەفدی یاوەری، بەئامادەبونی ژمارەیەك لەئەندامانی چوارچێوەی هەماهەنگی.

لەبەیاننامەكەدا ئاماژە بۆ ئەوەشكراروە: كە لە كۆبوونەوەكەدا چەندین بابەتی بەرژەوەندی هاوبەش تاوتوێكرا و گفتوگۆكرا لەبارەی پەرەسەندنە جۆراوجۆرەكان لە عێراق و ناوچەكە.

بەپێی بەیاننامەكە، هەردوولا ئاماژەیان بە قووڵی پەیوەندییە دووقۆڵییەكان و هاوبەشییەكانی نێوان هەردوو وڵات كردووە و جەختیان لەسەر پێویستی زیاتركردنی ئاستی هاوكاری لە بواری جیاجیادا كردووە.

هەر لە بەیاننامەكەدا هاتووە: كە وەزیری دەرەوەی ئێران ستایشی ئەو چاكسازیانەی كرد كە حكومەتی عێراق ئەنجامی داوە و ئەو سەركەوتنانەی كە لە ئاستی نێودەوڵەتی و لە ڕابردووشدا بەدەستی هێناوە.