ڕێوڕەسمی هەڵبژاردنی باشترینەکانی فیفا ی ساڵی 2022 بەڕێوەچوو

(0) / / ورزش / زایەڵە فیفا پاریس


Feb 28, 2023

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە ـــ ڕێوڕەسمی باشترینەکانی فیفا ئەمشەو لەشاری پاریس بە ئامادەبوونی گەورەکانی جیهانی تۆپی پێ بەڕێوەچوو و باشترین یاریزانانی وەرزشی تۆپی پێ لە وەرزی ڕابردوودا هەڵبژێردران.
لیونێل مێسی وەکوو باشترین پیاوی ساڵی تۆپی پێ جیهان هەڵبژێردرا.
عەلی دایی ئەفسانەی تۆپی پێ ئێرانیش بەشداری ئەو ڕێوڕەسمەی کرد و خەڵاتی یاری جوانمێرانەی پێشکەش بە یاریزان لوکالوکو شویلی کردووە.
پێرستی هەڵبژاردەی باشترینەکانی فیفای ساڵی 2022.
- مێری ئێرپێس گۆڵپارێزی تیپی نەتەوەیی ژنانی بەریتانیا و مەنچێستێر توونایتێد، باشترین گوڵپارێزی ژن
ـــ ئێمیلییا نۆمارتێز گوڵپارێزی تیپی نەتەوەیی ئەرجەنتین، باشترین گوڵپارێزی پیاو
مارسین ئولێسکی یاریزانی کەمئەندامی لەهێستانی بوو بە خاوەن خەڵاتی پووشکاش و هەروەها بوو بە باشترین گوڵلێدەری ساڵی 2022
ـــ سابێرینا فێگمەن ڕاهێنەری تیپی نەتەوەیی ژنانی بەریتانیا، باشترین ڕاهێنەری ژن لە ساڵی 2022دا
ــــ لیۆنێل ئسکاڵۆنی ڕاهێنەری تیپی نەتەوەیی پیاوانی ئەرجەنتین، باشترین ڕاهێنەری پیاو لە ساڵی 2022دا
ـــ لوکالوکو شویلی یاریزانی گورجستانی تیپی کێرمۆنزی بوو بە خاوەن خەڵاتی فێرپلی کە بە پێی عەلی دایی ڕاگەیندرا، ئەگەرچی ناوبراو بۆ وەرگرتنی خەڵاتەکەی ئامادە نەبوو.
هەوادارەکان و هاندەرانی تیپی نەتەوەیی ئەرجەنتین وەکوو باشترین هەوادار و هاندەری تۆپی پێ جیهان هەڵبژێردران. کارلوس توالا نۆینەری هەوادارەکانی تیپی نەتەوەیی ئەرجەنتین لە ساڵەکانی 1974 بەملاوە وەکوو هاندەر بەشداری هەموو جامی جیهانییەکانی کردووە و دوایین قارەمانی وڵاتەکەشی لە نزیکەوە بینیوە ناوبراو وەکوو نوێنەری هاندەران خەڵاتی باشترین هەوادارەکانی وەرگرت.
ــ خەڵاتی تایبەتی فیفا وەکوو دیاری پێشکەشی هاوسەرەکەی پێلێ ئەفسانەی تۆپی پێ مێژووی جیهان کرا.
ئێلکیسا پوتیاس یاریزانی تیپی نەتەوەیی ئسپانیا و یانەی بارسێلۆنا وەکوو باشترین یاریزانی ژنی جیهان لە ساڵی 2022دا هەڵبژێردرا.
لیونێل مێسی کەپیتانی تیپی نەتەوەیی ئەرجەنتین وەکوو پیاوی ساڵی تۆپی پێ جیهان هەڵبژێردرا.
باشترین تیپی پیاوان و هەڵبژاردەی فیفا بۆ ساڵی 2022 :
گوڵپارێز: تیبو کورتوا
بەرگریکەر: ژۆئائۆ کانسێلۆ، ڤیرجیل فێن دایک، ئەشرەف حەکیمی
ناوەندکار: لۆکا مودریچ، کوین دیبروینێ، کاسمیرۆ
هێرشبەر: کەریم بێنزێما، ئێرلینگ هالند، لیونێل مێسی، کیلیان ئێم پاپێ
شایانی ئاماژەیە لە ساڵی 2007 بەملاوە ئەمجارە بۆ یەکەمجارە لە ڕێوڕەسمی فیفا هیچ نێوێک لە ڕۆناڵدۆ نەبراوە.