ڕووسەکان چاوەڕوانی وڵامی فیدراسیۆنی باڵەی ئێران دەکەن

(0) / / ورزش / زایەڵە وەرزش باڵە ڕووسیا ئێران


Mar 06, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە ـــ  فیدراسیۆنی باڵەی ڕووسیە چاوەڕوانی وڵامدانەوەی ئێران دەکات لەبارەی بەڕێوەبردنی دیدارێکی دۆستانە لە نێوان تیپی نەتەوەیی هەردوو وڵاتەکە.

ئەلێکساندێر یارمنکۆ سکێرتێری گشتی فیدراسیۆنی باڵەی ڕووسیە ڕایگەیاندووە، یاری دۆستانەی نێوان تیپە نەتەوەییەکانی چین و هەنێ لە تیپە یانەییەکانی ڕووسیە موڵغا بووەتەوە و هۆکاریشکی گۆڕانکاری کار و بەرنامەکانی چین ڕاگەیندراوە.

سکێرتێری گشتی فیدراسیۆنی باڵەی ڕووسیە لەمبارەوە دەڵێت: ئەو پێشبڕکێیانە کە بڕیار بوو دەگەڵ تیپی نەتەوەیی وڵاتی چیندا ئەنجام بدرێت موڵغا بووەتەوە، بەڵام دیدار و پێشبڕکێ لەگەڵ تیپی نەتەوەیی ئێران لە مانگی مەی( مانگی گوڵانی ساڵی 1402)دا بەڕێوەدەچێت و چاوەڕوانی وڵامدانەوەی وڵاتی ئێرانین بۆ دڵنیایی تەواوتر.

وادیارە تیپی نەتەوەیی باڵەی ئێران وەرزێکی زۆر قەرەباڵغ و گرنگی هەبێت لە ساڵی داهاتوودا چ لە بواری بەشداری لیگی نەتەوەکان و چ لە بواری پێشبڕکێیەکانی هەڵبژاردنی ئۆڵۆمپیکدا.