سەرکەوتنی ئەحمەد کەهنی و ئەلفەتا بۆ قۆناخی فیناڵی جامی جیهانی وەرزشی ژیمناستیک

(0) / / ورزش / زایەڵە ژیمناستیک ئێران وەرزش


Mar 06, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە ـــ  دوو یاریزانی نەتەوەیی ئێرانی لە وەرزشی ژیمناستیکدا ئیزنی بەشداری قۆناخی فیناڵی جامی قەتەریان وەرگرتووە.

لە ڕێوڕەسمی جامی جیهانی ژیمناستیک و بەدستهێنانی ئیزنی بەشداری پێشبڕکێیەکانی خولی ئۆڵۆمپیکی قەتەر مێهدی ئەحمەد کەهنی لە خولی سەرەتاییدا و لە پێشبڕکێ لەگەڵ 37 ژیمناستکار پاش بەدەستهێنانی ڕەقەمی 14.666 ئیزنی بەشداری فیناڵی پێبڕا.

هەروەها مێهدی ئەلفەتا بە پێی بەدەستهێنانی ڕەقەمی 14.299 لە خولی سەرەتاییدا و لە پێشبڕکێ لەگەڵ 30 یاریزانی وەرزشی ژیمناستیک هەڵچووە بۆ قۆناخی فیناڵی ئەو پێشبڕکێیانە.

بەڕێزان موبین ئیبراهیمی و ڕەزای خێرخاە ڕاهێنەری تیپی نەتەوەیی ژیمناستیکی وڵاتی ئێرانیان لە ئەستۆدا بوو.