ڕاهێنەری تیپی نەتەوەیی باڵەی ژنانی ئێران هەڵبژێردرا

(0) / / ورزش / زایەڵە وەرزش


Mar 06, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە ـــ  خاتوو فاتمەی ڕەشیدی لە لایەن سەرۆکی فیدراسیۆنی باڵەی ئێران وەکوو ڕاهێنەری تیپی نەتەوەیی باڵەی ژنانی ئێران هەڵبژێردرا.

بە گوێرەی ڕاپۆرتی ماڵپەڕی فیدراسیۆنی باڵە، لە درێژەی سیاسەت و بیرۆکەی فیدراسیۆنی باڵە لەبارەی زۆرترین کەڵکوەرگرتن لە هێز و زانیاری ڕاهێنەرانی ئێرانی، موحەممەد ڕەزای داڤەرزەنی سەرۆکی فیدراسیۆنی باڵە پاش دەستووری فەرمی فاتمە ڕەشیدی وەکوو ڕاهێنەر بۆ تیپی نەتەوەیی باڵەی ژنانی ئێران تا کۆتایی یارییەکانی ئاسیایی چین هەڵبژارد.

فاتمە ڕەشیدی لەدایکبووی ساڵی 1364ی هەتاوییە و خاوەن بڕوانامەی کارناسی باڵای لەقی بەرپرسی بارهێنانی لەشە، لەساڵی 1380ی هەتاوی تا ساڵی 1392ی هەتاوی لە تیپی نەتەوەیی ژنانی ئێراندا وەکوو یاریزان چالاکی بووە و لەگەڵ هەمان تیپیشدا پلەی هەشتمی جامی نەتەوەکانی ئاسیا و پلەی شەشمی جامی یانەکانی ئاسیا و پلەی چوارمی پێشبڕکێیەکانی خوێندکارانی جیهانی بەدەست هێناوە، هەروەها لە لیگی بەرتری ئێراندا چوار پلەی قارەمانی و چوار پلەی دووهەمیشی بەدەست هێناوە.