دیاری زۆر تایبەتی مێسی بۆ قارەمانانی جامی جیهانی 2022: ئایفۆن 14 لە ڕەگەزی زێڕ

(0) / / ورزش / زایەڵە وەرزش زێڕ مێسی


Mar 06, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە ـــ  کەپیتانی تیپی نەتەوەیی ئەرجەنتین بۆ سوپاس و پێزانین لە هاوتیپییەکانی کەوا یارمەتییان داوە بۆ گەیشتن بە پلەی قارەمانی جامی جیهانی 2022، دیارییەکی تایبەتی کڕیوە.

لە ژیانی پیشەیی لیۆنێل مێسیدا ڕەنگە هیچ ئامانجێک بانتر لە بەدەستهێنانی جامی جیهانی نەبووبێت، سەرکەوتنێک کە کۆتایی هێناوەتە ئەو هەموو قسە و باسانە کە دەگوترا و دەبیسترا لەبەرئەوەی مێسی قەت نەیتوانیوە جامی جیهانی بباتەوە ئەوە یاریزانێکی باش نییە، کەوابوو گەیشتن بەو خولیا بۆ ناوبراو زۆر بەنرخ و گرنگ بوو و لەباتی ئەوەشدا بەشێوازێکی زۆر تایبەت ستایشی هاوتیپییەکانی خۆی لە تیپی نەتەوەیی ئەرجەنتین کردووە.

بە پێی ڕاپۆرتی گوڤاری مارکا، مێسی بە بڕی 210 هەزار یۆرۆ 35 دەزگای تەلەفۆنی زیرەکی ئایفۆن 14ی کڕیوە(دوایین مۆدێل و برەندی پەسنکراوی بەرهەمهاتوویی شەریگەی ئەپێڵ) تا وەکوو دیاری پێشکەشی هەموو ئەندامانی تیپەکەی بکات.

شایانی ئاماژەیە ئەو دەزگای تەلەفۆنی زیرەکە جیاوازیگەلێکی لەگەل ئایفۆن چواردەکانی یاسایی دیکە هەیە، بە ڕاسپاردەیی ئەستێرەی پاری سێن ژێرمەن هەموو ئەو دەزگای تەلەفۆنی زیرەکانە بە ڕووماڵ و قاپی ڕێز ڕازاونەتەوە و نێو و ژمارە کراسی هەرکامە لە یاریزانەکان لەسەر دەزگاکەدا دەرچووە، هەروەها نیشانی سەندیکای تۆپی پێ ئەرجەنتین لەگەڵ سێ ئەستێرە بە مانای سێ قارەمانی ئەو وڵاتە لە جامی جیهانیدا و هەروەها نیشانی قارەمانانی جامی جیهانی 2022 لەسەر  و بەرگەکەی هەڵکەنراوە.