زیاتر لە دوو هەزار  نەمام لەبیارە دەچێنرێت

(0) / / کردستان / زایەڵە نەمام چاندن بیارە جەمیل هەورامی


Mar 07, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - حەمید بارام بەڕێوەبەری ناحیەی بیارە بەزایەڵەی  ڕاگەیاند،  بەمەبەستی زیاتر خزمەتکردنی ژینگەی ناحیەی بیارە دەستمانکرد بەهەڵمەتی چاندنی زیاتر لە دوو هەزار  نەمام لەبیارە.

وتیشی: پێویستە زۆر سوپاسی کاک جەمیل هەورامی  سەرۆکی کۆمەڵەی پێشمەرگە دێرینەکانی کوردستان بکەین کە بەردەوام خزمەتی ناوچەکەی کردوەو ئەو نەمامانەی بۆ دابینکردین هاکات سوپاسی کاک سالار بەرپرسی هۆبەی دارستانی بیارەو کاک زانا سەرۆکی شارەوانی بیارەو کاک ئومێد بەرپرسی بەشی کشتوکاڵی بیارەو کاک عادل بەرپرسی بنکەی پۆلیسی بیارەو کاک شۆرش بەرپرسی فەرمانگەی دادنوسی بیارەو سەرجەم ئەو کارمەندانە دەکەین بەشداربوون لەم هەڵمەتەدا دەستیان خۆشبێت وسەرکەوتوو بن.

کامەران کەریم