وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات

(0) / / کردستان / زایەڵە ئەڵمانیا ئانالێنا بێیربۆك


Mar 07, 2023

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە - وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا ئەمڕۆ (سێشه‌م) به‌ سه‌ردانێكی فه‌رمی ده‌گاته‌ عێراق و دواتریش سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات.
 
سه‌ردانه‌كه‌ی ئانالێنا بێیربۆك وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا سه‌ره‌تا بۆ به‌غدا ده‌بێت و له‌وێ له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌ك له‌ محه‌مه‌د شیاع سوودانی سه‌رۆك وه‌زیران و فوئاد حوسێن وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق كۆ ده‌بێته‌وه‌.
 
دوای كۆبوونه‌وه‌كانی له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی عێراق، ئانالێنا بێیربۆك هه‌ر له‌ چوارچێوه‌ی به‌رنامه‌ی سه‌ردانه‌ فه‌رمییه‌كه‌یدا ده‌گاته‌ فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر.
 
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا له‌ هه‌ولێر له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی باڵای هه‌رێمی كوردستان كۆبوونه‌وه‌ی ده‌بێت.
 
چاوه‌ڕوان ده‌كرێ له‌ كۆبوونه‌وه‌كاندا له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی هه‌رێمی كوردستان و عێراق، ئانالێنا بێیربۆك وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا تاوتوێی پته‌وكردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوانیان له‌ سه‌رجه‌م بواره‌كاندا به‌تایبه‌تیش له‌ بواره‌كانی بازرگانی و وه‌به‌رهێنان و وزه‌دا ‌بكات.