جووڵەی خێرخوازانەی یانەی ئینتێر بۆ یارمەتیدانی خەڵکی بوومەلەرزە لێدراوی سووریە و تورکیا

(0) / / ورزش / زایەلە


Mar 07, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەلە ـــ یانەی ئینتێر لەگەڵ ڕێکخراوەی یوونیسێف بۆ یارمەتیدانی خەڵکی بوومەلەرزەلێدراوی تورکیا و سووریە دەیاهەوێت کارێک ئەنجام بدەن کەوا زۆر شایانی ستایشە.

یانەی ئینتێر و ڕێکخراوەی یوونیسێف( سندووقی منداڵانی ڕێکخراوەی نەتەوە یەکگرتووەکان) بە هاوکاری یەکتر و لە ڕێگای هەراج کردنی کراسی یاریزانەکانییەوە دەیەوێت یارمەتییەکی  مەزن و خێرخوازانە کۆ کاتەوە بۆ خەڵکی لێقەوماوەی سوویە و تورکیا.

لەم بوومەلەرزەی دوایینەدا کەوا لە سنووری نێوان دوو وڵاتی سووریە و تورکیا ڕووی داوە نزیکەی دەیان هەزار کوژراوی لێ بووتەوە و ملیۆنها کەسی دیکەشی ماڵوێران و بێ خانووبەرە کردووە.

ڤینچێنزۆ مونتێلا ڕاهێنەری تیپی ئادنا ئێسپۆر لەنزیکەوە ڕوودانی ئەو ڕووداوە دڵتەزێنەی بینی و دەستبەجێ خەریکی کۆکردنەوەی یارمەتی بووە بۆ بوومەلەرزەلێدراوەکان.

وادیارە شرۆڤەی ئەو ڕووداوە لەزمانی کەسێکی بیانی و خەڵکی ئیتالیا زۆرتر کاریگەر بووە لەسەر یانەی ئینتێر و بۆیە وەها جووڵەیەکیان کردووە و هەموو کراسەکانی خۆیانیان بەسودی ئەو خەڵکە لێقەوماوە هەراج دەکەن.