کەسوکاری خوێندکارێک مامۆستایەک و برایەکی برینداردەکەن
(0) /
زایەڵە - کەسوکاری خوێندکارێک لە کفری، مامۆستایەک و برایەکی برینداردەکەن.
مقەدەمی ماف پەروەر عەلی جەمال قدووری وتەبێژی پۆلیسی گەرمیان بەزایەڵەی ڕاگەیاند، دوای ئەوەی کێشەیەک لەنێوان مامۆستایەک و خوێندکارێک لە قوتابخانەی ئیمام محمدی بنەڕەتی قەزای کفری دروست بوو خوێندکارەکە کەسوکاری ئاگادار کردۆتەوە باوک ودایکی خوێندکارەکەو برایەکی و کەسێکی تری نزیکی خۆیان چونەتەسەر قوتابخانەکەو لەئەنجادا شەڕ دروست بوەو مامۆستاکەو برایەکی بەهۆی بەرکەوتنی دارەوە برینداربوون .
وتیشی، دوای ئاگادارکردنەوەی بنکەی پۆلیسی قەزای کفری مەفرەزەمان چونەشوێنی ڕوداوەکەو لەسەر سکاڵای مامۆستاکەو براکەی بەبڕیاری دادوەو بەپێی مادەی 230 خوێندکارەکەو دایک و باوکی و برایەکی لەئێستادا دەستگیر کراون و پۆلیس لەسەر چۆنێتی و هۆکاری ڕوداوەکە دەستی بەلێکۆڵینەوە کردوە.
کامەران کەریم
تێبينيێك بنێرە: