پارتی و یەکێتی لە سلێمانی کۆدەبنەوە

(0) / / کردستان / زایەڵە پارتی یەکێتی


Mar 10, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە -  هەردوو بەشی هەڵباژاردنی پارتی و یەکێتی شەممە لە مەکتەب سیاسی یەکێتی لە سلێمانی کۆدەبنەوە.

میدیای پارتی بڵاویکردەوە، سبەی لە مەکتەبی سیاسی یەکێتی لە سلێمانی هەردوو بەشی هەڵبژاردنی یەکێتی و پارتی دوا کۆبونەوەی خۆیان لەسەر پرسی هەڵبژاردن ئەنجام دەدەن

بەپێی زانیارییەکان، ئەمە دوا کۆبوونەوەی هەردوو بەشی هەڵبژاردنی پارتی و یەکێتی دەبێت کە تەوەری سەرەکی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان.

ئەمە سێیەم کۆبوونەوەی بەشی هەڵبژاردنی پارتی و یەکێتی دەبێت، کە بڕیارە دواتر ئەنجامی کۆبوونەوەکە بۆ رای گشتی رابگەیەندرێت.

کامەران کەریم