موحەمەد نازمئەلشەریعە و ئەگەری ڕاهێنەری تیپی کوەیت

(0) / / ورزش / زایەڵە وەرزش


Mar 14, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە ـــ موحەمەد نازمئەلشەریعە دوومانگ پاش جوێ بوونەوە و بەجێهێشتنی تیپی نەەوەیی فووتساڵی ئێران، ڕاهێنەری تیپی نەتەوەیی عێراقی لە ئەستۆ گرت و لە یەک ساڵی ڕابردوودا وەکوو ڕاهێنەر لە تیپی نەتەوەیی عێراقدا چالاکی نواندووە.

بۆندی نێوان موحەمەد و فیدراسیۆنی توپی پێ عێراق لە سەراتای مانگی ڕەشەمە ئەوساڵ کۆتایی پێهات و ناوبراو بە بێ بەستنی بۆندی نوێ لەگەڵ تیپی نەتەوەیی فووتساڵی وڵاتی عێراق بەڕێکەوتن بۆ هۆردووی وەرزشی و بۆ وڵاتی مەغریب (مەراکێش).

ڕاهێنەری ئێرانی تیپی نەتەوەیی عێراق پێشنیاری دووبارە نوێ کردنەوەی گرێبەستی لەگەڵ فیدراسیۆنی تۆپی پێ عێراق وەرگرتووە بەڵام ناوبراو پێشنیارگەلێتریشی لە لایەن فیدراسیۆنی کوەیت و ئوزبکستان بۆ کراوە و بە پێی ئەو هەواڵانە کە دەبیسترێ ئەو ڕاهێنەرە ئێرانییە لەگەڵ فیدراسیۆنی تۆپی پێ کوەیت وت و وێژیان کردووە و وادیارە تا ڕادەیەک وێککەوتوون و ئەگەر ڕووداوێکی چاوەڕوان نەکراوە ڕوو نەیات، نازمئەلشەریعە لە سەرەتای ساڵی 1402دا بە شێوازی فەرمی وەکوو ڕاهێنەری تیپی نەتەوەیی کوەیت و جێنشینی کاکائو دەناسرێت.