مەسعود بارزانی و محەممەد شیاع سوودانی جەخت لەسەر چارەسەركردنی گرفتەكان دەکەنەوە

(0) / / کردستان / زایەڵە


Mar 14, 2023

قەبارەی فۆنت:
مەسعود بارزانی لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی عێراق کۆبووەوە و جەختیشیان لە چارەسەركردنی گرفتەكان لەسەر بنەمای دەستوور كردەوە. 
رۆژی سێشەممە 14ی ئاداری 2023، لە پیرمام مەسعود بارزانی لەگەڵ محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق و شاندی یاوەری کۆبووەوە. 
بەگوێرەی راگەیێندراوی بارەگای بارزانی، بارزانی نیوەڕۆخوانێکی بۆ محەممەد شیاع سوودانی رێکخستووە. 
 بارزانی و محەممەد شیاع سوودانی بیروڕایان لەبارەی بارودۆخی سیاسیی عێراق و هەنگاوەكانی حكومەتی عێراق و جێبەجێكردنی رێككەوتننامەكان ئاڵوگۆڕ كرد و جەختیشیان لە چارەسەركردنی گرفتەكان لەسەر بنەمای دەستوور كردەوە. 
وەک لە راگەیێندراوەکەدا هاتووە، بارزانی پاڵپشتیی خۆی بۆ حكومەتی عێراق دووپات كردەوە و هیواشی خواست ئیرادەی هەموو لایەنە سیاسییەكان بە ئاراستەی چارەسەركردنی كێشەكان و سەقامگیری بێت.