هۆشداری له‌ دروستبوونی لافاو دەدرێت

(0) / / کردستان / زایەڵە لافاو


Mar 14, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - پشتیوان ئیبراهیم شاره‌زای كه‌شناسی ڕایگەیاند،له سبەی چوارشەممە 15ی 3ی 2023 شەپۆلێکی باران بارین کە سەرچاوەی دەریایی ناوەڕاست وە هەر وەها شێی دەریایی سوورە كەشێكى باراناوى ناوچەكانمان دەگرێتەوە كە خۆى دەبینێتەوە لە بارانى پچرپچر و هەندێ كات بارانى به خوور لەگەڵ هەورەگرمە و هەورەتریشقەی لەگەڵ دەبێ.

وتیشی، ڕێژەی باران بارین بەپێی ناوچەکان جیاوازەو بەپێی نەخشەکان ڕێژەی بارانەکە بۆ سنورەی پاڕێزگاکانی هەولێر، دهۆک و موسڵ لەگەڵ قەزا و ناوحیە و گوندەکانی دەوروبەریان باشترە و ئەگەری دروست بونی لافاو و ئاستەنگی هاتووچۆ هەیە.

ڕونیشیکردەوە،بۆ ناوچەکانی سلێمانی و هەڵەبجە و گەرمیان و دەوربەریان باران بارینی مامناوەندە و بارانەکە گشتی دەبێت و سەرجەم ناوچەکان باران دەباڕێت.

ئەوەشی خستەڕو،ناوبەناو خێرایی با چالاک دەبێت لە 25 کم بۆ 40 کم لە کاتژمێرێکدا بەپێ کات و شوێن گۆڕانکاری روودەدات و لە ناوچە شاخاوییەکان خێراییەکە زیاترە وە هەروەها پلەکانی گەرمایش دەست بەنزمبونەوە دەکات.

کامەران  کەریم