کاردانەوەی ڕووسەکان بە ئامادەبوونی قەلعەنویی لە تیپی نەتەوەیی ئێراندا

(0) / / ورزش / زایەڵە وەرزش


Mar 15, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە ـــ زۆربەی لە میدیاکانی ڕووسی سەبارەت بە هەڵبژاردنی ئەمیر قەلعەنویی وەکوو ڕاهێنەری نوێ بۆ تیپی نەتەوەیی وڵاتی ئێران کاردانەوەیان پێشانداوە. میدیای تەلەفەزیۆنی MATCH TVی ڕووس بە پێی بڵاوکردنەوەی هەواڵی ئامادەبوونی ئەمیر قەلعەنویی وەکوو ڕاهێنەر و لە لووتکەی ئەندامان و کاربەدەستانی فەنی تیپی نەتەوەیی ئێران، کاردانەوەی خۆیانیان پیشان داوە.

ئەو میدیا ڕووسیە بە ئاماژەکردنە سەر ، بەڕێوەبردنی یاری دۆستانەی نێوان دووتیپی ئێران و ڕووس لە ڕێکەوتی سێهەمی مانگی خاکەلێوەی ساڵی 1401دا و لەشاری تاران، ڕایگەیاندووە: "ئەمیری قەلعەنویی لانیکەم تا پێشبرکێیەکانی نەتەوەکانی ئاسیا کە بڕیارە مانگی ژانڤییە تا فێبرییەی 2024 و لە وڵاتی قەتەردا بەڕێوەبچێت سەرپەرشتی تیپی ئێرانی لە ئەستۆدایە، ڕاهێنەری پێشووی ئێران کارلۆس کەیرۆشی پورتێگالی پاش کۆتایهاتنی جامی جیهانی قەتەر تیپی ئێرانی بەجێهێشت. قەلعەنویی تەمەن 50 ساڵە  پێشتریش لە ساڵەکانی 2006 تا 2007 ڕاهێنەری تیپی ئێرانی لە کارنامەی پیشەیی خۆیدا هەیە."

هەروەها چەندین ماڵپەڕی دیکەش لەوانە سپۆرت ئێکسپرێس، سپۆرت ڕووسیە و ڕیاندووستی هەواڵی هەڵبژاردنی ئەمیر قەلعەنوییان وەکوو ڕاهێنەر بۆ تیپی نەتەوەیی ئێران بڵاو کردۆتەوە.

تیپی نەتەوەیی تۆپی پێ ڕووسیا لە ڕۆژەکانی سێهەم و شەشمی مانگی خاکەلێوەی ساڵی 1402 دیداری دۆستانەی ئەبێت لەگەڵ تیپە نەتەوەییەکانی ئێران و عێراقدا.