بەڕێوبەرەی گشتی تەندروستی هەڵەبجە: ٦٤ بەركەوتەی چەكی كیمیایی دەنێرینە دەرەوەی ووڵات بۆ نەشتەرگەری چاو

(0) / / کردستان / زایەڵە هەڵەبجە


Mar 16, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە- د،ئازاد موستەفابەڕێوەبەری گشتی تەندروستی هەڵەبجە بەزایەڵەی ڕاگەیاند،رەزامەندی خەرجكردنی بڕی ٢٦٢ ملیۆن دینارمان وەرگرت بۆ ناردنەدەرەوەی ٦٤ بەركەوتەی چەكی كیمیایی لە هەموو شارەكانی كوردستان ;كە ترسی لە دەستدانی بیناییان هەبوو.

وتیشی،  ‌‎هەرچەندە کەسانێکی بە ناو دڵسۆز بۆ بەرکەوتوان،لە هەوڵی خۆیان بوون و دەیان ویست ڕێگر بن لە هێنانەوەی ڕەزامەندی خەرج.

هێمای بەوەشکرد،لە دوای رێكخستنی كاری ژمێركاری وبانكی و هەماهەنگی لەگەڵ پزیشكانی نەشتەرگەری چاندنی گلێنەی چاو لە تاران

دەست دەكرێت بە رێكارەكانی ناردنەدەرەوەی ئەو بەركەوتانە.

کامەران کەریم