هۆشداری دەدرێتە شۆفێری تاکسیەکان لە سلێمانی

(0) / / کردستان / زایەڵە تاکسی سلێمانی


Mar 27, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - بەڕێوەبەری گواستنەوەی سلێمانی رایگەیاند، هەر شۆفێرێکی تاکسی بەبێ هەبونی مۆڵەتی هێڵەکانی دەرەوەی شار، کاری تاکسی لەنێوان پارێزگاکان ئەنجامبدات، بڕی ملیۆنێک و500 هەزار دینار سزا دەدرێت.

سدیق محەمەد، بەڕێوەبەری گواستنەوەی سلێمانی لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا رایگەیاند، "لێدانی لەزگە و لۆگۆ لە سەرجەم تاکسییەکانی پارێزگای سلێمانی، ئێمە لە ماوەی ڕابردودا بە نزیکەیی 20 هەزار فۆڕممان بە سەر شۆفێرانی تاکسیدا دابەشکردوە، بەڵام لە کۆی 27 هەزار تاکسی تۆمارکراو، تەنها 13 هەزار 500 شۆفێریان بە دەم داواکاریە یاساییەکانی بەڕێوەبەرتییەکەمانەوە هاتوون".

وتیشی، "داواکارین لە سەرجەم شۆفێرانی پارێزگای سلێمانی و بە تایبەت ئەوانەی مامەڵەکانیان ئەنجامنەداوە، هەرچی زوترە سەردانی بەڕێوەبەراتییەکەمان بکەن و بەدەم جێبەجێکردنی مامەڵەکانیانەوە بێن، چونکە دوا کات یەکی (تەموز/7)ی 2023یە، هەربۆیە لە پاش ئەو کاتەوە هەر شۆفێرێکی تاکسی مامەڵەی یاسایی ئەنجام نەدابێت، ڕوبەڕوی لێ پێچینەوەی یاسایی دەکرێتەوە".

باسی لەوەشکردوە، "هەر شۆفێرێکی تاکسی مۆڵەتی هێڵەکانی دەرەوەی شاری نەبێت و ئەو کارە ئەنجامبدات ئەوا بە بڕی یەک ملیۆن و 500 هەزار دینار سزا دەدرێت، تەنانەت ئەگەر مۆڵەتیشی هەبێت، بەڵام لە دەرەوەی تێرمیناڵەکان ئەو کارە بکات، ئەوا بە بڕی 750 هەزار دینار سزا دەدرێت، هەربۆیە داوا لە گشت شۆفێرەکان دەکەین چ ئەوانەی لە ناوەوەی شارن و چ ئەوانەی لە دەرەوەی شاردان، پێویستە لە یاسا دانراوەکان لا نەدەن، بۆئەوەی ڕوبەڕوی سزای یاسایی و دارایی نەبنەوە، چونکە لیژنە هاوبەشەکانمان بەردەوام و بە چڕی و وردی لە کارکردن و بە دواداچوندان".

ئەوەشی خستەڕوو، لە ئێستادا کارمەندانی وەزارەتی ناوخۆ و دەرەوەی ناوخۆ و کارمەندانی سەرجەم فەرمانگەکان، واتا، ئەوانەی بە فەرمی و دروستی بری موچەکانیان لە خوار یەک ملیۆن دینارەوەیە ڕێگەپێدروان بۆئەوەی لە پاش دەوامکردنی ئاسای کاری شۆفێری ئەنجامبدەن".