شۆکی هێرشەکانی یەمەن بۆ سەر عەرەبستان؛ بەرزبوونەوەی بەرچاوی نرخی جیهانی نەوت

(0) / / اقتصادی / یەمەن زایەڵە سەعوودی نەوت


Mar 08, 2021

قەبارەی فۆنت:

پاش هێرشەکانی یەمەن بۆ سەر سەعوودی و دامەزراوە نەتییەکانی ئەو وڵاتە نرخی جیهانی نەوت بەرزترین ئاستی خۆی لەم دوو ساڵی دواییەدا تۆمار کرد.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە بە گێڕانەوە لە ڕۆیتەرز، دوابەدوای هێرشی فڕۆکە بێ فڕۆکەوانەکان بۆ دامەزراوە نەوتییەکانی عەرەبستانی سعوودیا، بەیانی ڕۆژی دووشەممە نرخی هەر بەرمیل نەوتی خاوی برێنتی دەریای باکوور بۆ یەکەمین جار لە سەرەتای بڵاوبوونەوەی پەتای کۆڤید-19، ۷۰ دۆلاری تێپەڕاند. هەروەها نرخی هەر بەرمیل نەوتی خاوی وێست تەگزاسی ئینتەرمیدێت (پایەی ئەمریکا) بەرزترین ئاستی خۆی لە دوو ساڵی ڕابردوودا تۆمار کرد.
بەیانی ئەمڕۆ نرخی هەر بەرمیل نەوتی خاوی برێنتی دەریای باکوور بە ۱ دۆلار  و ۴۰ سەنت زیادکردن، واتە لە سەدا دوو، گەیشتە ۷۰ دۆلار و ۷۶ سەنت.
یەک بەرمیل نەوتی خاوی وێست تەگزاسی ئینتەرمیدێتیش بە ۱ دۆلار و ۳۲ سەنت زیادکردن، واتە لەسەدا ۲، بە ۶۷ دۆلار و ۴۱ سەنت مامەڵەی پێوەکرا کە لە مانگی ئۆکتەبەرەوە ئەمە بۆ یەکەمین جارە کە بەو شێوەیە بێت.
نرخی هەردوو پێوەری گرنگی نەوت لەم چوار ڕۆژی دواییەدا، کە پشوو نەبووە، زیادی کردووە.