گوژمەی زیاتر لە دوو ملیار دینار بۆ 8ی حەسارۆك خەرج دەكرێت

(0) / / کردستان / زایلە 8ی حەسارۆك گوژمە


Apr 04, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - وەزارەتی شارەوانی ڕایگەیاند، ساسان عەونی، وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار ڕەزامەندی نیشاندا لەسەر خەرجكردنی گوژمەی (2،005،865،266) دوو ملیار و پێنج ملیۆن و هەشت سەد و شەست و پێنج هەزار و دووسەد و شەست و شەش دینار، بە مەبەستی دروستكردنی شەقام و ئاوەڕۆ لە كەرتی هەشتی حەسارۆك لە شاری هەولێر.

بە گوێرەی فەرمانێكی وەزاری، ساسان عەونی، وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار، ڕۆژی 28/3/2023 بڕیاری داوە بە خەرجكردنی ئەو گوژمەیە كە لەسەر ڕێژەی 100%ی داهاتی فرۆشتنی زەوی لە سنووری سەرۆكایەتیی شارەوانیی هەولێرە بۆ دروستكردنی شەقام و ئاوەڕۆی سندووقی و ئاوەڕۆی لوولەیی لە شەقامی (60م)/R3) لە گەڕەكی مەریوان كەرتی 8ی حەسارۆك لە سنووری سەرۆكایەتیی شارەوانیی هەولێر.

کامەران کەریم