یەکەمین خولی پێشانگای گەشتوگوزار لە سلێمانی كرایه‌وه‌

(0) / / اقتصادی / زایلە زایەڵە هەرێمی کوردستان سلێمانی


Aug 18, 2023

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە - یەکەمین خولی پێشانگای گەشتوگوزار لە سلێمانی به‌ به‌شداری ده‌یان هۆتیل و كۆمپانیای بواری گه‌شتیاری و هێڵی ئاسمانی و رێكخه‌رانی گروپه‌ گه‌شتیارییه‌كان كرایه‌وه‌.
 
له‌ مه‌راسیمه‌كه‌دا د.هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر، پارێزگاری سلێمانی و ئه‌مه‌ل جه‌لال، سه‌رۆكی ده‌سته‌ی گه‌شتوگوزاری هه‌رێمی كوردستان و سیروان محه‌مه‌د، سه‌رۆكی ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی سلێمانی و نه‌وزاد غه‌فوور جێگری سه‌رۆكی ژوور و عه‌لی ڕه‌وف، به‌رێوبه‌ری گه‌شتوگوزاری سلێمانی و چه‌ندنین به‌رپرسی دیكه‌ی عێراقی و ئێرانی و كۆنسوڵی وڵاتان به‌شدار بوون.
 
سیروان محه‌مه‌د، سه‌رۆكی ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی سلێمانی رایگه‌یاند ”پارێزگای سلێمانی خاوه‌نی چه‌ندین شوێنی سه‌رنج راكێشی گه‌شتیارییه‌ كه‌ ئه‌گه‌ر وه‌به‌رهێنانی تێدا بكرێت ده‌كرێت ببێته‌ داهاتێكی باش و ڕه‌خساندنی چه‌ندین هه‌لی كار بۆ هاوڵاتیان و هیوادارین ئه‌م پێشه‌نگایه‌ ببێته‌ هه‌نگاوێك بۆ پێشخستنی كه‌رتی گه‌شتیاری له‌ شاری سلێمانی”.
 
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، هاوڵاتیانی سلێمانی به‌ میوان دۆستی به‌ ناوبانگ ساڵانه‌ ده‌یان هه‌زار گه‌شتیار سه‌ردانی سلێمانی ده‌كه‌ن و دڵنیام كاره‌كانی ئه‌م پێشه‌نگایه‌ به‌ سه‌ركه‌وتووی كۆتایی دێت، هیوادارم ساڵانه‌ كردنه‌وه‌ی ئه‌م پێشه‌نگایه‌ به‌ردوام بێت.
 
نه‌وزاد غه‌فوور، جێگری سه‌رۆكی ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی سلێمانی رایگه‌یاند ”ئه‌مه‌ یه‌كه‌مین پێشه‌نگای گه‌شتوگوزارییه‌ كه‌ له‌لایه‌ن كۆمپانیای ئه‌تڵه‌س ئه‌سیل به‌ سه‌رپه‌رشتی ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی سلێمانی ده‌كرێته‌وه‌، گرنگی ئه‌م پێشه‌نگایه‌ له‌وه‌دایه‌ شوێنه‌واره‌كانی سنوری پارێزگای سلێمانی و هه‌رێمی كوردستان به‌ گه‌شتیار ده‌ناسێنێت و ده‌بێته‌ هۆی هاندانی گه‌شتیارانی عێراقی و ده‌ره‌كی و كۆمپانیاكانی بواری گه‌شتیار له‌ڕوو له‌ هه‌رێمی كوردستان بكه‌ن”.
 
د. هەڤاڵ ئەبوبەكر پارێزگاری سلێمانی لە رێوڕەسمی دەستپێكردنی پێشانگەی نێودەوڵەتی بۆ گەشتوگوزار لە سلێمانی وتەیەكی پێشكەشكرد و رایگەیاند، بەپێی ئاماری نەتەوە یەكگرتووەكان و وەزارەتی پلاندانانی عێراق، درێژترین رێژەی تەمەن لە هەموو عێراق لە پارێزگای سلێمانییە و ئەو كەسانەی لە سلێمانی دەژین، لە هەموو ئەو كەسانە زیاتر دەژین كە لە عێراق و هەرێمی كوردستان ژیان دەكەن.
 
راشیگەیاند، سلێمانی خاوەنی فڕۆكەخانەیەكی نێودەوڵەتی پێشكەوتووە و باشترین كارگۆی هەیە و توانراوە لە سلێمانی گەشتوگوزار و كشتوكاڵ لێكبدرێن.
 
پارێزگاری سلێمانی وتیشی، “هەموو كات كە گەشتیار و میوانەكان دێنە شاری سلێمانی هەست بە ئارامی دەكەن و هەمیشە وەك ماڵی دووەمی خۆیان سەیری سلێمانی دەكەن، جگەلەوەی لە بوارەكانی كەلتووری و رۆشنبیری و زۆرینەی لایەنەكانی دیكە لە پێشەنگدایە”.
 
بە بڕوای هەڤاڵ ئەبوبەكر، پێویستە پشت بە كەرتی كشتوكاڵی بدرێت تا بتوانرێت ئابورییەكی سەوز و بەردەوام بۆ هەرێمی كوردستان فەراهەمبكرێت.