لەهەر ماڵێکدا ئاژەڵ سەرببڕدرێت خاوەنەکەی سزا دەدرێت

(0) / / کردستان / زایەڵە ئاژەڵ تەندروستی


Apr 05, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە -لەماڵێکدا دەست بەسەر ئاژەڵێکدا گیرا کە بەنایاسایی سەربڕدرابوو.

 لەسەر زانیاری ئاسایش و لەلایەن لیژنە هاوبەشەکانەوە لە ماڵێکدا لە گەڕەکی چوارباخ دەستگیرا بەسەر ئاژەڵێکدا کەبەبێ پشکنین و بەشێویەکی ناتەندروست سەربڕدراوە.

رێکان جەمال سەرۆکی لیژنە هاوبەشەکان بەزایەڵەی ڕاگەیاند ،گۆشتەکە نزیکەی ١٠٠ کیلۆ بووەو هیچ پشکنینێکی پێشوەختەی بۆنەکراوە، هەربۆیە بەبڕیاری قائیمقامی سلێمانی دەست بەسەر تەواوی گۆشتەکەو هەموو ئەو ئامێرو کەرەستانەی بەکارهێنراوە گیراو رێکاری یاسایی لەگەڵ خاوەنی ماڵەکە دەگیرێتەبەر.

وتیشی، بەهەموو جۆرێک سەربڕینی ئاژەڵ لەماڵاندا بۆ هەر مەبەستێک بێت قەدەغەیەو لەهەر ماڵێکدا ئەو کارە بکرێت سزای یاسایی دەدرێت.

داواشی لە هاوڵاتیان کرد کوشتارگەی سلێمانی بەکاربهێنن بۆ سەربڕینی ئاژەڵەکانیان بۆئەوەی لەزیانە تەندروستییەکان بەدووربن.

لەکاتی بینینی هەر حاڵەتێکی نەخوازراو، هاوڵاتیان دەتوانن پەیوەندی بە لیژنە هاوبەشەکانەوە بکەن لەرێگەی ژمارە موبایلی ٠٧٧٠٨٦٧٧٧٧٧ .

کامەران کەریم