شنۆئەشقی بۆزایەڵە: بەدواداچون بۆ دیارنەمانی بڕەپارەیەک دەکرێت

(0) / / کردستان / زایەڵە شنۆ ئەشقی ئاکرێ گەندەڵی


Apr 05, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - شنۆئەشقی ڕایگەیاند لەسەر پێشنیاری بەندە بەدواداچون بۆ دیارنەمانی بڕەپارەیەک دەکرێت.

شنۆ ئەشقی  ئەندامی پەرلەمانی کوردستان بەزایەڵەی ڕاگەیاند، لەکابینەی پێشوی حکومەتی هەرێم بەردی بناغەی گەورەترین پڕۆژەی گەشتیاری بەناوی پڕۆژەی پارکی ئاکرێ لەشارۆچکەی ئاکرێ دانرا کە ٧ حەوت ملیار دیناری بۆ خەرج کرا، بەڵام دەرئەنجام باخچەیەکی بچووکی بە بەهای کەمتر لە دوو ملیار دروست کرا و پێنج ملیار دینار دیارنەما.

ناوبراو وتیشی،  لە لێژنەی دەستپاکی لەسەر پێشنیاری بەندە  بەدواداچوون دەکرێت بۆ هۆکاری دیارنەمانی ئەو بڕە پارەیە و گۆڕینی گەورەترین پڕۆژەی گەشتیاری لەسەر ئاستی هەرێم بۆ باخچەیەکی بووک.

کامەران کەر