پێکدادانی دوو ئۆتۆمبێل برینداری لێدەکەوێتەوە
/
کردستان
/
زایەڵە
ئۆتۆمبێل
ئابووری
زایەڵە - لەسەر ڕێگای کەلار خانەقین بەهۆی پێکدادانی دوو ئۆتۆمبێل دوو کەس بریندار بوون و ڕەوانەی نەخۆشخانەی فریاکەوتنی شەهید هەژار کران.
هاتوچۆی گەرمیان ڕایگەیاند، نیوەڕۆی ئەمڕۆ لە سەر ڕێگای کەلار خانقین نزیک گوندی "شێرەوەن" بەهۆی پێکدادانی دوو ئۆتۆمبێلی جۆری (تۆیۆتا هایلۆکس و شۆفرلێت HHR) دووکەس بریندارینداربوو کەهەر دووکیان شۆفێری هەردوو ئۆتۆمبێلەکەن.
ئۆتۆمبێلی جۆری تۆیۆتا هایلۆکس بەئاراستەی قەزای خانەقین ڕۆیشتوە و ئۆتۆمبێلی جۆری شۆفرلێت HHR بەئاراستەی کەلار هاتوەو پێکیانداداوە.
دوای گەیاندنی بریندارەکان بەنەخۆشخانە، لێکۆڵینەوە لەڕووداوەکە لەلایەن تیمی هاتووچۆوە دەستی پێکردوە.
کامەران کەریم
تێبينيێك بنێرە: