ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان: هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بەشدار نییە لە هیچ هێرشێکی ئاسمانی بۆ سەر داعش لە عێراقدا

(0) / / عراق / زایەڵە عێراق داعش


Apr 11, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان دووپاتی کردەوە کە باندە تیرۆریستییەکانی داعش بەدەست فشارێکی زۆرەوە دەناڵێنن، و توانا ماددی و ئیداری و شەڕکردنەکانیان لەدەستداوە و هەروەک هێنانی فڕۆکەی لە جۆری T50ی بۆ خزمەت لە عێراق ڕاگەیاند.
 لیوا "تەحسین خەفاجی"وتەبێژی سەرکردایەتی یەکە،بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی ڕاگەیاند"چەتەکانی داعش لەژێر فشارێکی زۆردان لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە.
ئاماژەی بەوەشدا کە "هەوڵێکی تەکنیکی بەهێز هەیە،لە بەڕێوەبەرایەتی هەواڵگری سەربازی،کە توانیویان ئەو گروپە بەتەواوی سەرچاوەکانیان وشک بکەن.
 "خەفاجی"دەشڵێت"تیرۆریستەکان هێشتا لە هەندێک ناوچە هەوڵی چالاککردنەوەیان دەدەن،بەڵام فشاری ئەمنییەکان ڕێگریان لێدەکەن .
 جەختیشی کردەوە" کە هەموو ئەو ئۆپەراسیۆنانەی کە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە ئەنجام دەدرێن، لە ڕێگەی هێزی ئاسمانی لە ڕێگەی فڕۆکەکانی F16 و L159 ئەنجام دەدرێن، هاوپەیمانی نێودەوڵەتیش لە ئێستادا هیچ لێدانێکی ئاسمانیان نییە.
ئاشکراشیکرد"فڕۆکەکانی T50 هەڵگری توانای بەرزە لە ئاسماندا.