بەهۆی لێدانی هەورەبروسکە، دابەشكردنی ئاو لە پارێزگای هەڵەبجە راگیراوە

(0) / / کردستان / زایەڵ هەڵەبجە کوردستان


May 08, 2024

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە - ئەمڕۆ چوار شەممە بەڕێوەبەرایەتی ئاوی هەڵەبجە رایگەیاند، ئاگاداری دانیشتوانی پارێزگای ھەڵەبجە دەکەین بەھۆی لێدانی ھەورە بروسکە لەیەکێک لەتاوەرەکانی کارەبای پرۆژەی ئاوی ھەڵەبجە، پرۆژەکە کارناکات.

ئەوەشی خستەڕوو، ئەمڕۆ چوارشەممە دابەشکردنی ئاو ڕادەگیرێت، تیمی تەکنیکی پرۆژەکە کاری گۆرینی ئەوبەشانەی تاوەرەکە دەکەن کە لە کارکەوتوون، رۆژی پێنجشەممە ئاو دابەشدەکرێت.

کامەران کەریم