ناساندنی قارەمانانی پێشبڕکێیەکانی هەڵبژاردنی تیپی نەتەوەیی پایسکلی پیستی خانمان

(0) / / ورزش / زایەڵە وەرزش


Apr 13, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە ـــ کەسانی بەرتری پێشبڕکێیەکانی پایسکل سواری هەڵبژاردەی تیپی نەتەوەیی پیستی خانمانی ئێرانی دەرکەوتن.

بە گوێرەی ڕاپۆرتی پەیوەندی گشتی فیدراسیۆنی پایسکل سواری، پێشبڕکێیەکانی هەڵبژاردنی تیپی نەتەوەیی پیست بە ئامادەبوونی 20 وەرزشوانی کچ بەڕێوەچوو.
ئەو پێشبڕکێیانە لە دوو بەشی کایرین و ئومنیوم لە دوو ڕەدەی تەمەنی لاوان و گەورەساڵاندا بەڕێوەچوو و ئاکامی پێشبڕکێیەکە بەم شێوازەیە.

کایرینی گەورەساڵان:
1 لەیلا حەیدەری
2  ئازادە مەزاری
3  کیمیا تەسلیمی

کایرینی لاوان
1  فاتیمه عەباسیان
2  ئێلیکا یووسفی
3  یەکتا غوڵامڕەزایی

ئومنیومی لاوان
1ساناز ئیرانمەنێش
2  فاتیمە دادگەر
3 ئێلیکا یوسفی

ئومنیومی گەورەساڵان
1 فرووزان عەبدوڵڵەهی
2  مەریەم جەلالییە
3  رەیحانە خاتوونی