ڕەنگدانەوەی گەڕانەوەی قارەمانی ئەمریکایی ئۆڵۆمپیک لە فیدراسیۆنی نێودەوڵەتی زۆرانبازی

(0) / / ورزش / زایەڵە وەرزش


Apr 13, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە ـــ پەیجی ئینستاگرامی UWW بەشێوازێکی فەرمی هەواڵی لە گەڕانەوەی گیبل ئستیڤسۆن بۆ گۆڕەپانی پێشبڕکێیەکانی زۆران داوە بە مەبەستی بەدەستهێنانی دووهەمین مەداڵی زێڕی ئۆڵۆمپیکی پاریس.

نزیکەی یەک مانگە کەوا گیبل ئستیڤسۆن لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکاندا هەواڵی لە گەڕانەوەی خۆی داوە بۆ گۆڕەپانی پێشبڕکێیەکانی زۆرانی جیهانی.

ئەوەندەی بەسەردا تێپەڕ نەبووە کە پەیجی ئینستاگرامی سەندیکای جیهانی زۆران ئەوە هەواڵەی بە شێوازێکی فەرمی ڕاگەیاند و گوتی قارەمانی کێش قورسی زۆرانی ئازادی ئۆڵۆمپیکی 2020ی تۆکیۆ بە مەبەستی نەچیری دووهەمین نیشانی زێڕی ئۆڵۆمپیک ئەوا گڕاوەتەوە بۆ گوڕەپانی پێشبڕکێ.

ناوبراو لە هەمان ساڵدا و لە ئۆڵومپیکی 2020ی تۆکیۆدا ئەو کاتەی کەوا تەنیا 20 ساڵ تەمەنی بوو،  ڕایگەیاندبوو کە بۆ ئۆڵۆمپیکی دیکەش دەگەڕێتەوە.

سەندیکای جیهانی زۆران بە بڵاو کردنەوەی هەواڵی گڕانەوەی ئەو وەرزشوانە دەڵێت: قارەمانی ئۆڵۆمپیکی تۆکیۆ، گیبل ئستیڤسۆن ڕایگەیاندووە کە بەدووای گەڕانەوەدایە بۆ پێشبڕکێیە نێونەتەوەییەکانی زۆران و چاوەڕوانی بەدەست هێنانی دووهەمین مەداڵی زێڕی ئۆڵۆمپیکە و هیوادارین بەدەستی بهێنێت.