رێژەی بارانی 12 كاتژمێری رابردوو بڵاوكرایەوە؛ ناوچەی بارزان زۆرترین رێژەی بووە

(0) / / کردستان / زایەڵە باران بارزان


Apr 13, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم رایدەگەیەنێت، لە بارانبارینی 12 كاتژمێری رابردوودا لە ناوچەی بارزان زۆرترین رێژەی باران باریوە كە بڕەكەی 18 ملم بووە.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی رایگەیاندووە، پێشبینی دەكرێت ئەمشەو ئاسمانی هەرێم پەڵەهەور بۆ نیمچە هەور و لە ناوچە شاخاویەكان هەوری تەواو بێت لە گەڵ بارینی نمە باران لە ڕۆژهەڵات و ناوچە شاخاویەكان ناوەڕاستی هەرێم و هەندێك ناوچەی گەرمیان و كەركوك.

هەروەها ئاماژەی بەوەكردووە، سبەی بەیانی ڕۆژی هەینی ئاسمان نیمچە هەور و هەندێك ناوچە هەوری تەواو دەبێت لەگەڵ بارینی نمە باران لە ناوچە شاخاویەكان و هەندێك ناوچەی جیا جیا و لە كاتەكانی ئێوارەدا بارانبارین كۆتایی دێت و پلەكانی گەرما 2 پلە بەرزدەبنەوە.

رێژەی بارانی 12 كاژمێری ڕابردوی هەندێك لە ناوچەكانی هەرێم:
(سلێمانی 1.9 ملم، دهۆك 15.5 ملم، زاخۆ 13.4 ملم، ئاكرێ 0.6 ملم، ئامێدی 8.4 ملم، بامەرنێ 14.8ملم، بارزان 18.4 ملم، بازیان 0.4 ملم، دوكان 0.2 ملم، حاجی ئۆمەران 5.8 ملم، هەڵشۆ 4.2 ملم، كانی ماسی 12.4 ملم، مانگیش 16.0 ملم، سۆران 4.2 ملم).