پێشوازیی عێراق لە رێككەوتنی قەتەر و بەحرەین بۆ گەرانەوەی پەیوەندییە دیبلۆماسییەكان

(0) / / عراق / زایەڵە عێراق قەتەر بەحرەین سەحاف


Apr 15, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە ئەحمەد سەحاف، ڕایگەیاند: وەزارەتی دەرەوە پێشوازی لە ڕێكەوتنەكەی قەتەر و بەحرەین دەكات بۆ گەڕانەوەی پەیوەندییە دیپلۆماسییەكان.

سەحاف بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی راگەیاند: وەزارەتی دەرەوە پێشوازی لەو ڕێككەوتنە دەكات كە لە نێوان شانشینی بەحرەین و دەوڵەتی قەتەر واژۆكراوە سەبارەت بە گەڕانەوەی پەیوەندییە دیپلۆماسییەكانی نێوان هەردوو وڵات بە پێی پرەنسیپەكانی بەیاننامەی نەتەوە یەكگرتووەكان و بڕگەكانی پەیماننامەی ڤیەننا لەسەر پەیوەندییە دیپلۆماسییەكانی ساڵی 1961م.

وتیشی: وەزارەت جەخت لەوە دەكاتەوە كە ئەم ڕێككەوتنە سەقامگیری و ئاسایشی ناوچەكە بەگشتی و ئەنجومەنی هاریكاری كەنداو بەتایبەتی بەهێزتر دەكات.