وەزیری دەرەوەی عێراق لە جەدەیە

(0) / / عراق / زایەڵە جەدە فوئاد حسێن


Apr 15, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - وەزارەتی دەرەوەی عێراق رایگەیاند: وەزیری دەرەوە فوئاد حسێن گەیشتە شانشینی عەرەبستانی سعودیە بۆ بەشداریكردن لە كۆبوونەوەی ڕاوێژكاری وڵاتانی ئەنجومەنی هاریكاری و ئوردن و میسر.

وەزارەتی دەرەوەی عێراق لە بەیاننامەیەكدا دەڵێت: جێگری سەرۆك وەزیران و وەزیری دەرەوە فوئاد حسێن گەیشتە شاری جەدە بۆ بەشداریكردن لە كۆبوونەوەی ڕاوێژكاری وەزاری كە لەلایەن شانشینی عەرەبستانی سعودیەوە میوانداری دەكرێت، بە بەشداری وڵاتانی ئەنجومەنی هاریكاری كەنداو و عێراق، شانشینی هاشمی ئوردنی، كۆماری میسری عەرەبی.