قائیمقامیەتی سلێمانی کارگەی ئۆپتی چیکن دادەخات
/
کردستان
/
زایەڵە
چیکن
تەندروستی
سلێمانی
زایەڵە - بەهۆی پابەندنەبون بەمەرج و رێنماییەکانی کارکردن، لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی ئۆپتی چیکن کارگەی ئامادەکردنی شاورمە لە گەڕەکی بەکرەجۆ دادەخات.
قایمقامیەتی سلێمانی ڕایگەیاند، ئەمڕۆلەکاتی سەردانی لیژنەکان بۆ ئۆپتی چیکن، دەرکەوتوە لەگەڵ ئەوەی پابەندی مەرجەکانی تەندروستی و ڤێتێرنەری و رێنماییەکانی دیکەی کارکردن نابێت گۆشت، بۆیە بەفەرمانی قائیمقامی سلێمانی دادەخرێت و خاوەنەکەشی روبەڕوی رێکاری یاسایی دەکرێتەوە.
هەروەها، لەکۆگای ئۆپتی چینک بەشێوەیەکی ناتەندروست گۆشت و مریشکی بەستوی خاوکردوەتەوە، بەهۆی خراپبون و نەشیاوی بۆخواردن دەست بەسەر بڕی (81) کیلۆگرام گۆشتی بەستو لەگەڵ (228) کیلۆگرام مریشکی بەستودا گرتوە و لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی ڤێتێرنەری سلێمانییەوە لەناودەبرێت.
لەکاتی هەبونی گومان یان بۆ گەیاندنی سکاڵا و زانیاری بەقائیمقامیەتی سلێمانی و لیژنە هاوبەشەکان، پەیوەندی بە ژمارە مۆبایلی (07708677777)ـەوە بکەن.
کامەران کەریم
تێبينيێك بنێرە: