پەرلەمانی عێراق خوێندنەوەی دووەم بۆ پرۆژەیاسای بودجە دەکات

(0) / / عراق / زایەڵە پەرلەمان عێراق


Apr 16, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - بڕیارە ئەمڕۆ ئەنجومەنی نوێنەران دانیشتنێكی ئاسایی خۆی ئەنجامبدات و تیایدا خوێندنەوەی دووەم بۆ پرۆژەیاسای بودجە بكرێت

 

فەرمانگەی راگەیاندنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، بەرنامەی كاری دانیشتنی ئەمڕۆ راپۆرت و گفتوگۆكردن (خوێندنەوەی دووەم) بۆ پرۆژەیاسای بودجەی گشتیی عێراق بۆ ساڵانی دارایی (2023، 2024 و 2025) لەخۆدەگرێت.

 

دانیشتنەكە كاتژمێر 8:30ی ئێوارە بەڕێوەدەچێت، وەك ئەوەی فەرمانگەكە ئاشكرایكردووە.

 

لە 5ی ئەم مانگەدا ئەنجومەنی نوێنەران خوێندنەوەی یەكەمی بۆ پرۆژەیاساكە كرد .

 

کامەران کەریم