بێمەیلی ڕووسیا لەسەر ئامادەبوونی بۆ تورنۆمێنتی کافکا

(0) / / ورزش / زایەڵە ڕووسیا کافکا


Apr 16, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە ـــ تیپی نەتەوەیی تۆپی پێ ڕووسیا تەنیا دوو ڕۆژی ماوە تاکوو هەواڵی ئامادەبوونی خۆی ڕاگەینێت لەبۆ بەشداری پێشبڕکێیەکانی تۆرنۆمێنتی کافکا

بە گوێرەی ڕاپۆرتی میدیای MATCH TV ڕووسیا، عەلیشیر نیکیمبایف، یەکێک لە ئەندامانی لێژنەی بەڕێوەبەرانی جامی جیهانی 2020ی قەتەر و ئەندامی فیدراسیۆنی تۆپی پێ ئۆزبەکستان دەڵێت: ڕۆژی دووشەممە دوایین دەرفەتە بۆ ڕاگەیاندنی ئامادەیی تیپی نەتەوەیی ڕووسیا بۆ بەشداریکردنی تۆرنۆمێنتی کافکا.

ناوبراو وتیشی تا ئەو جێگەیە کە من ئاگادارم فیدراسیۆنی تۆپی پێ ڕووسیا هێشتاکوو بەشێوازی فەرمی وڵامی بانگهێشتی سەندیکای تۆپی پێ ئاسیای ناوەندی (CAFA) نەداوەتەوە و لە دەرفەتە پێشووەکەشی نزیکەی دوو حەوتە تێپەڕ بووە و ئەمە بەو مانایەیە کە نایانهەوێت بەشداری پێشبڕکێ تۆرنۆمێنتی کافکا بکەن، بەڵام کافکا هێشتاکوو دەرگای خۆی بەسەر ڕووسیادا دانەخستووە، بێگومان هەرکات بیەوێت ئەو کارە ئەنجام ئەدات و دەرگاکانی دادەخات و دوومانگی ماوەتە دەسپێکی پێشبڕکێیەکان و ئەگەر ڕووسیا بەشداری نەکات ئەوا دۆخی ماڵیش دەگۆڕدرێت.

یەکەمین خولی پێشبڕکێیەکانی قارەمانی کافکا لە بەشی گەورەساڵاندا ڕێکەوتی 9 تا 12 مانگی ژوئەنی 2023  بەڕێوەدەچێت.