تۆمەتلێدانی تیرۆریستبوون، بووە هۆی خۆسووتاندنی یاریزانێکی توونێسی

(0) / / ورزش / زایەڵە توونس خۆسوتاندن تیرۆر وەرزش


Apr 16, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە ـــ شەوی ڕابردوو نزار عیساوی یاریزانی تۆپی پێ توونێسی بەهۆی خۆ سووتانەوە گیانی لەدەست داوە.

ئەو یاریزانە ڕۆژی دووشەمەی ڕابردووە لەلایەن پۆلیسی ئەو وڵاتەوە بەر تۆمەتی تیرۆریستبوون کەوت و ئەوەندەی نەخایەند گڕی لەخۆ بەردا و پاش چەند ڕۆژ بانەجا بوون لە نەخۆشخانە، ئەوا گیانی لەدەست داوە.

نزار عیساوی 35 ساڵان، ئەو کارەی ڕووبەڕوو بە بنکەی پۆلیسی شاری حۆفووزی وڵاتی توونێس ئەنجامداوە.

پێش ئەوەی ئەو یاریزانە توونێسییە ئەم کارە دڵتەزێنە ئەنجام بدات بە پێی بڵاوکردنەوە کورتە ڤیدیۆیەک دەنێوی فەیسبووکدا، ئاشکرای کردۆتەوە کەوا بە هەڵە تۆمەتی تیرۆریستبوونی لێدڕاوە و دەڵێت: پۆلیس دۆسییەیێکی بۆ سازکردووم کە هیچ جۆرە پەیوەندییەکی بە منەوە نییە و بە تەواوەتی درۆیە.

پاش بەر تۆمەتکەوتن ناوبراو ئاوری لەخۆ بەردا و خۆی کردە قوربانی ئەگەرچی خەڵکی هەوڵی زۆریان داوە پەژیوانی بکەنەوە بەڵام بەداخەوە بێسوود بوو.

نزار عیسانی بە ماوەی چەندین ساڵ بۆ یانەکانی توونێسی وەکوو یاریزان یاری کردوە لەوانە یانەی قوافێل و ئەلئێتیحاد.