درئاگان ئسکوچیچ، ڕاهێنەری تیپی نەتەوەیی تۆپی پێ تازە لاوانی کرواتی لە ئەستۆ گرتووە

(0) / / ورزش / زایەڵە ئێران


Apr 16, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە ـــ  فیدراسێۆنی تۆپی پێ کرواتی بە شێوازێکی فەرمی ڕایگەیاندووە کە "درئاگان ئسکوچیچ" ڕاهێنەری تیپی تۆپی پێ تازە لاوانی تەمەن ژێر 21 ساڵی ئەوە وڵاتەی لە ئەستۆ گرتووە، کەوابوو ئسکوچیچ لە پێشبڕکێیەکانی قارەمانی ئەورووپا لەسەر کورسی تایبەت بە کروات دادەنیشێت.

 

ئسکوچیچ پاش پچڕانی پەیوەندی لەگەڵ تیپی نەتەوەیی تۆپی پێ ئێران لەلایەن چەند تیپێکی دیکەی ئێرانییەوە پێشنیاری هاوکاری وەرگرت بەڵام هەموویانی ڕەت کردەوە.

 

ئێستاکە "ئیگور بیسکان" ڕاهێنەری پێشووی تیپی تازەلاوانی کرواتی، چەن ڕۆژ لەمەوپێش وەکوو ڕاهێنەر بۆ تیپی دیناموزاگراب هەڵبژێردراوە.