پارێزگاری سلێمانی  ژمارەی کوژراو و بریندارانی بۆردومانەكەی پێنجوێن ئاشكرا دەکات

(0) / / کردستان / زایەڵە پێنجوێن درۆن مەسرور بارزانی هەڤاڵ ئەبووبەکر


Apr 16, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - بەپێی لێكۆڵینەوە سەرەتاییەكان لە هێرشەكەی شەوی رابردوودا كە لە قەزای پێنجوێن روویدا دوو كەس كوژران و دووی تریش بریندارن. 

د. هەڤاڵ ئەبوبەكر، پارێزگاری سلێمانی لە پەیوەندیەكی تەلەفۆنیدا لەگەڵ مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاندووە "بەپێی لێكۆڵینەوە بەراییەكان، لە ئەنجامی ئەم بۆردومانانەدا دوو كەس شەهیدبوون و دوو كەسی تریش بریندارن".

پارێزگاری سلێمانی ئاماژەی بەوەكردووە، نیگەرانیی خۆی و قائیقامییەتی قەزای پێنجوێن و خەڵكی سنورەكەی پەیوەست بەم هێرشانە گەیاندە مەسرور بارزانی و ئومێدی كۆتایهاتنی ئەم هێرشانەو بەدورگرتنی هاوڵاتیانی ناوچەكە بە تایبەتیی كە لە ئێستادا سەرگەرمی كشتوكاڵ و ژیانی ئاسایی خۆیانن خواستوە.

ئێوارەی دوێنێ فڕۆكەی بێفڕۆكەوانی توركیا بۆردومانی ئۆتۆمبێلێكی لە چەند گوندێكی قەزای پێنجوێن كرد.